٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥١
کۆمکاری عەرەب : هێزەکانی تورکیا لە ئێراق بڕۆنە دەرێ

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب خوازیاری ڕێزگرتنی تورکیا بوو لە سەروەری خاکی ئێراق

 بە  پێی   نووسراوەی   بنکەی  هەواڵیی  ئەلیوملسابع  "  ئەحمەد  ئەبولغەیز "  سکرتێری   گشتیی  کۆمکاری   عەرەب   ڕۆژی  پێنجشەمە  داوای  لە  توکیا  کرد   کە  ڕێز  بگرێت  لە  سەروەری  خاکی  ئێراق  و  دووری  بکات  لە  وتەکان  و کردەوەگەلێک  کە  ئاڵۆزی  زۆرتر  دەکات  . 

لە  هەمان  حاڵدا  مەحموو د  عەفیفی  وتەبێژی  سکرتێری  گشتیی  کۆمکاری  عەەربیش   ڕۆژی  پێنجشەمە  لە  بەیاننامەیەکی   ڕۆژنامەوانیدا   وتیشی   کۆمکاری  عەرەب   بە  نیگەرانی   دۆخی  ئاڵۆز  و  قەیراناوی   نێوان   تورکیا  و ئێراق  پێی و شوێن  دەگرێت . 

مەحموود  عەفیفی  ڕایگەیاند  کۆمکاری  عەرەب  ئومێدی  هەیە  بە  بڕیارنامە  دەرکراوەکان  لە  کونفڕانسی  سەرانی  عەرەب  لە  موریتانی  لە  8  سێپتامبر   و  بەردەوام  نەبوونی   قەیران . 

  ئیبراهیم  ئەلجەعقەری   وەزیری  دەرەوەی  ئێراق  و  سەرۆکی  شاندی  ئەو  وڵاتە  لە  دانیشتنی  کۆمکاری  عەرەب  لە  موریتانی  داوای  لە  وڵاتانی   عەرەبی  کرد  دەوڵەتی  تورکیا  بۆ  چوونە دەری  هێزەکانی  لە  خاکی  ئێراق  بخاتە  ژێر  گوشار .

  تورکیا  سەدان   هێزی  سەربازی   خۆی   بە شێوەی  نائاسایی  لە  کۆتاییەکانی  2015  تا  ئێستا   لە  بنکەی  سەربازی   بەعشیقە  لە  باکووری  مووسڵ  پارێزگای  نەینەوای  ئێراق  بە بیانوی  بەرەنگار بوونەوەنی   تێرۆرستان  جێگیر  کردووە .  

دەوڵەتی  ئێراق  هەر   لەو بارەوە  سکاڵای  لای   ئەنجومەنی    ئاسایشی   ڕێکخراوی   نەتەوەکان  و کۆمکاری   عەرەب  بەرز  کردووەتەوە   بەڵام   ئانکارا  هەروا  لە  بردنە  دەری  هێزەکانی   لە  خاکی  عێراق  خۆ  دەبوێرێت ...

کۆتایی کورتە نامە/310